Sent to you by گریلا via Google Reader:
Things you can do from here:
- Subscribe to Donbaleh.com using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
اخبار جامعه آتئيست هاي كورد ايراني ( آتئيسته كان جه ماوه ري كورده ئاتيسته كاني ئيران ( آتئيسته كان) جامعه آتئيست هاي كورد ايراني ( آتئيسته كان يا ايكاس ) Iranian Kurdish Atheist Society (IKAS or Atheistakan)
وبلاگ كيله شين فيلتر شد
وبلاگ كيله شين كه از ارديبهشت ۸۴ پا به دنياي مجازي گذاشت با مطالب خواندني و متفاوت و زيبايش خوانندگان زيادي داشت كه هر كدام با سلايق خاص به اين وبلاگ مراجعه مي كردند اين وبلاگ با پنج سال سابقه متأسفانه روز يكشنبه ۹/۸/۱۳۸۹ فيلترشد .
کچانی ئۆکرانیا، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌کینه ئاشتیانی هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران و خۆیان رووت کرده‌وه.
ئه‌و کچانه که ئه‌ندامی رێکخراوی ژنانی (FEMEN) بوون، چالاکیه‌که‌یان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له "کیڤ"ی پایته‌ختی ئۆکرانیا ئه‌نجامدا.
کچان و ژنانی ئۆکرانیا به به‌رد هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه و هه‌ندێک زیانیان به بینای باڵوێزخانه گه‌یاند و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنج بۆ سه‌ر چالاکیه‌که‌یان رابکێشن، له به‌رده‌م کامێراکان خۆیان رووت کرده‌وه.
پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌کانی ئۆکرانیا خێرا رووبه‌ڕووی چالاکڤانه ژنه‌کان بوونه‌وه و هه‌وڵیاندا له‌شی رووتیان بشارنه‌وه و له‌و شوێنه‌یان دوور بخه‌نه‌وه. پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌که وه‌رنه‌گرتوه، قۆڵبه‌ست کران و ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا. تا ئێستا سه‌باره‌ت به چالاکیه‌که‌یان، ئه‌و ژنانه، لێدوانیان بۆ رای گشتی نه‌داوه.
سه‌کینه ئاشتیانی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، دایکی دوو مناڵه و به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی و زینا، له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای به‌ردبارانکردنی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.24 کاتژمێر
له مێدیاکانه وه:به‌هزاد مه‌عسومی لیقوانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی ئاسمانیی ئێران، كه ساڵی ڕابردوو له‌ئێران هه‌ڵهاتووه، ئێستا داوای مافی په‌نابه‌ری له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌كات. ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای ئێران، ساڵی ڕابردوو ئێرانی جێهێشتووه‌و دوای ساڵێك مانه‌وه له‌عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو گه‌یشتووه‌ته فه‌ڕه‌نساو داوای مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت به‌هزاد مه‌عسومی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی حكومه‌تی ئێرانی‌دا هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت ئێران زۆری هه‌وڵیداوه حكومه‌تی عێراقی، ته‌سلیمی ئێرانی بكاته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئێران له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته عێراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرانه‌كراوه ئایا له‌یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه، یان له‌ناوچه‌كانی تری عێراق.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ئێران، كۆمه‌ڵێك زۆر له‌چالاكوانانی سیاسی‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌ت له‌ئێران ههڵهاتوونو داوای مافی مانه‌وه‌یان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.
مامۆستای زانكۆ، فه‌رهاد پیرباڵ له میانه‌ی رێوره‌سمی كۆتایی چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به خه‌ڵاتی به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای (تبلیغات)ی ئێران هۆڵی فیستیڤاڵه‌كه‌ی به‌جێهشت.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌دوایین رۆژی چوارده‌مین فیستیڤاڵی گهلاوێژو له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان، نوسه‌رو روناكبیر‌و مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌بلیغاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دابه‌شكرا هۆڵی مه‌راسیمه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
فه‌رهاد پیرباڵ له لێدوانێكدا به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "هه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژه‌وه من به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌م كردوه‌و به شانازیم زانیوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ من شه‌رمه‌زاری بوو به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆری چاپه‌مه‌نی له ئێران خه‌ڵات به‌سه‌ر نووسه‌رێكی گه‌نجی كورد دابه‌ش بكات".
فه‌رهاد پیرباڵ وتیشی: ئه‌مساڵ له‌كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر نووسه‌ره گه‌نجه‌كان بینیم عه‌بدولجه‌بار كاكایی، كه به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆری چاپه‌مه‌نییه له ئێران شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشراوه خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌دا دابه‌ش بكات، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زاری بوو بۆ من، ئه‌و عه‌بدولجه‌باره خه‌ڵات ببه‌خشێته نووسه‌ری كورد، بۆیه هۆڵه‌كه‌م جێهێشت".
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ، كه ساڵانه له‌لایه‌ن بنكه‌ی ئهدهبیو رووناكبیری گه‌لاوێژ ساز ده‌كرێ، ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، دوای هه‌فته‌یه‌ك كۆتایی به چالاكییه‌كانی هێناو تێیدا ئه‌م خه‌ڵاتانه دابه‌شكرا:
خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵ درایه هه‌ریه‌ك له مارف خه‌زنه‌دار و محێدین زه‌نگه‌نه دوو روناكبیری گه‌وره‌ی كورد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه درا به ئاری عوسمان و هاوژین سڵێوه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شیعر درا به رابه‌ر فایه‌ق و تابان فایه‌ق، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیرۆك درا به توانا ئه‌مین و پشتیوان عه‌لی به‌مه‌ش كۆتایی هێنرا به به‌رنامه‌كانی چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ.
جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، ئاشکرای کرد، ئاماده نییه سزای له‌سێداره‌دانی "تارق عه‌زیز" جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی به‌عس ئیمزا بکات. تاڵه‌بانی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "فرانس24″ جه‌ختی کرده‌وه: "سزای سێداره‌ی تارق عه‌زیز ئیمزا ناکه‌م، چونکه من بیروباوه‌ڕێکی سۆسیالیم هه‌یه."هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی دیکه‌ی ئیمزا نه‌کردنی سزای سێداره‌ی تارق عه‌زیز رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تارق عه‌زیز مه‌سیحییه، نه‌رمی دهنوێنم، جگه له‌وه‌ش ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 70ساڵی تێپه‌ڕاندووه."
مانگی رابردوو دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له میانه‌ی دادگایی كردنی سه‌رانی تاوانبار له كه‌یسی له‌ناوبردنی پارته ئایینییه‌كانی عێراق، سزای سێداره‌ی بۆ تارق عه‌زیز و سێ تاوانباری دیکه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌ركرد.