Sent to you by گریلا via Google Reader:
وێنه + فیلم. له چالاكیه‌كی بێ وێنه‌و سه‌رنج ڕاكێشدا كچانی ئۆكرانیا دژی ئێران و به‌رده‌بارانی سه‌كینه ئاشتیانی
کچانی ئۆکرانیا، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌کینه ئاشتیانی هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران و خۆیان رووت کرده‌وه.
ئه‌و کچانه که ئه‌ندامی رێکخراوی ژنانی (FEMEN) بوون، چالاکیه‌که‌یان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له "کیڤ"ی پایته‌ختی ئۆکرانیا ئه‌نجامدا.
کچان و ژنانی ئۆکرانیا به به‌رد هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه و هه‌ندێک زیانیان به بینای باڵوێزخانه گه‌یاند و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنج بۆ سه‌ر چالاکیه‌که‌یان رابکێشن، له به‌رده‌م کامێراکان خۆیان رووت کرده‌وه.
پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌کانی ئۆکرانیا خێرا رووبه‌ڕووی چالاکڤانه ژنه‌کان بوونه‌وه و هه‌وڵیاندا له‌شی رووتیان بشارنه‌وه و له‌و شوێنه‌یان دوور بخه‌نه‌وه. پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌که وه‌رنه‌گرتوه، قۆڵبه‌ست کران و ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا. تا ئێستا سه‌باره‌ت به چالاکیه‌که‌یان، ئه‌و ژنانه، لێدوانیان بۆ رای گشتی نه‌داوه.
سه‌کینه ئاشتیانی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، دایکی دوو مناڵه و به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی و زینا، له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای به‌ردبارانکردنی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.24 کاتژمێر
Topless Ukraine women protest Iranian woman's death sentence بۆ بێنینی فیلمه که کلێک ئێره بکه

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment