25 filk
25 بهمن
25 bahman
Sent to you by گریلا via Google Reader:
دووابه‌دووای ئه‌وه‌ی میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕووبی، داوایان كردبوو، رێگه‌یان پێبدرێت له رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌دا خۆپیشاندان رێكبخه‌ن به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی وڵاتی میسر، فه‌رمانده‌ی سپا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و تێكده‌رانه ده‌بێت باش بزانن كه ئێمه وه‌ك دوژمن و وه‌ك دژی شۆڕشی ئیسلامی سه‌یریان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه ئۆپۆزسیۆنی ئێران هیچ خۆپیشاندانێكی ئه‌نجام نه‌داوه، له دووای ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌کانی ڕابردوودا به‌ده‌یان كوژراو و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی كردنی هه‌زاران لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنی به‌دوواوه بوو؛ میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕووبی دوو له ڕابه‌رانی ناڕازی له ئێران داوایه‌کیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد به مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ڕێکه‌وتی 14ی فیڤریه.
ئه‌و داواکاریه‌ی ڕابه‌رانی ناڕازی کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی به دوواوه بوو.
حسێن حه‌مداوی له فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه:
ئه‌و تێكده‌رانه ده‌بێت باش بزانن كه ئێمه وه‌ك دوژمن و وه‌ك دژی شۆڕشی ئیسلامی سه‌یریان ده‌كه‌ین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستینه‌وه".
هه‌روه‌ها " حسێن هه‌مه‌دانی" فه‌رمانده‌ی سپای تاران ڕایگه‌یاندووه:
ئاژاوه‌چیان پێویسته بزانن، چیتر ئه‌وان به فریوخواردوو نازانین که ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تیان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ده‌ربڕیوه؛ به‌ڵکوو ئه‌وان به دژبه‌ری شۆڕش و سیخوڕ ده‌زانین و به توندی هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
له‌لایه‌کیتر مه‌هدی که‌ڕووبی به نیویۆرک تایمزی ڕاگه‌یاندووه که ماڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی گه‌مارۆ دراوه و هه‌ر جۆره هاتووچۆیه‌ک بۆ ماڵه‌که‌ی ئاسته‌نگ ده‌کرێت.
دووابه‌دووای بانگه‌وازی، میر حوسین مووسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، تا ئێستا چه‌ندین لایه‌ن پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بانگه‌وازییه ده‌ربڕیوه:
کۆمه‌ڵه‌ی 'ڕۆحانیونی موبارێز' و به‌ره‌ی موشارێکه‌ت پشتیوانیان له خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی 14ی فیڤریه کردووه، هه‌روه‌ها گیراوانی سیاسی گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌جیش به ناردنی نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاواڵه پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌ربڕیوه.
له درێژه‌ی پشتیوانیه‌کان ،بڕیار وایه ڕۆژی 14ی فیڤریه له شاری لاهه له وڵاتی هۆله‌ند له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران چالاکیه‌ک به‌ڕێوه بچێت.
Things you can do from here: