Wednesday, November 17, 2010

تاڵه‌بانی ئاماده‌نییه‌ سزای له‌سێداره‌دانی تارق عه‌زیز ئیمزا بکات

جلال طالبانی چنان به حقوق بشر پایبند است که حاضر نیستاعدام طارق عزیز را امضا نماید.

 
 

Sent to you by گریلا via Google Reader:

 
 

via (title unknown) by werash on 11/16/10

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تارق عه‌زیز مه‌سیحییه، نه‌رمی ده‌نوێنم

جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، ئاشکرای کرد، ئاماده نییه سزای له‌سێداره‌دانی "تارق عه‌زیز" جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی به‌عس ئیمزا بکات. تاڵه‌بانی له چاوپێکه‌وتنێک‌دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "فرانس24″ جه‌ختی کرده‌وه: "سزای سێداره‌ی تارق عه‌زیز ئیمزا ناکه‌م، چونکه من بیروباوه‌ڕێکی سۆسیالیم هه‌یه."هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی دیکه‌ی ئیمزا نه‌کردنی سزای سێداره‌ی تارق عه‌زیز رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تارق عه‌زیز مه‌سیحییه، نه‌رمی ده‌نوێنم، جگه له‌وه‌ش ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 70ساڵی تێپه‌ڕاندووه."

مانگی رابردوو دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌ عێراق له‌ میانه‌ی دادگایی كردنی سه‌رانی تاوانبار له‌ كه‌یسی له‌ناوبردنی پارته‌ ئایینییه‌كانی عێراق، سزای سێداره‌ی بۆ تارق عه‌زیز و سێ تاوانباری دیکه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌ركرد.



 
 

Things you can do from here:

 
 

No comments: