Sent to you by گریلا via Google Reader:
پیرباڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی هۆڵی فیستیڤاڵی گه‌لاوێژی به‌جێهێشت
مامۆستای زانكۆ، فه‌رهاد پیرباڵ له میانه‌ی رێوره‌سمی كۆتایی چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به خه‌ڵاتی به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای (تبلیغات)ی ئێران هۆڵی فیستیڤاڵه‌كه‌ی به‌جێهشت.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌دوایین رۆژی چوارده‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ‌و له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان، نوسه‌ر‌و روناكبیر‌و مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌بلیغاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دابه‌شكرا هۆڵی مه‌راسیمه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
فه‌رهاد پیرباڵ له لێدوانێكدا به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "هه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژه‌وه من به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌م كردوه‌و به شانازیم زانیوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ من شه‌رمه‌زاری بوو به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆری چاپه‌مه‌نی له ئێران خه‌ڵات به‌سه‌ر نووسه‌رێكی گه‌نجی كورد دابه‌ش بكات".
فه‌رهاد پیرباڵ وتیشی: ئه‌مساڵ له‌كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر نووسه‌ره گه‌نجه‌كان بینیم عه‌بدولجه‌بار كاكایی، كه به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆری چاپه‌مه‌نییه له ئێران شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشراوه خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌دا دابه‌ش بكات، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زاری بوو بۆ من، ئه‌و عه‌بدولجه‌باره خه‌ڵات ببه‌خشێته نووسه‌ری كورد، بۆیه هۆڵه‌كه‌م جێهێشت".
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ، كه ساڵانه له‌لایه‌ن بنكه‌ی ئه‌ده‌بی‌و رووناكبیری گه‌لاوێژ ساز ده‌كرێ، ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، دوای هه‌فته‌یه‌ك كۆتایی به چالاكییه‌كانی هێناو تێیدا ئه‌م خه‌ڵاتانه دابه‌شكرا:
خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵ درایه هه‌ریه‌ك له مارف خه‌زنه‌دار و محێدین زه‌نگه‌نه دوو روناكبیری گه‌وره‌ی كورد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه درا به ئاری عوسمان و هاوژین سڵێوه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شیعر درا به رابه‌ر فایه‌ق و تابان فایه‌ق، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیرۆك درا به توانا ئه‌مین و پشتیوان عه‌لی به‌مه‌ش كۆتایی هێنرا به به‌رنامه‌كانی چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ.

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment