Sent to you by گریلا via Google Reader:
له مێدیاکانه وه:به‌هزاد مه‌عسومی لیقوانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی ئاسمانیی ئێران، كه ساڵی ڕابردوو له‌ئێران هه‌ڵهاتووه، ئێستا داوای مافی په‌نابه‌ری له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌كات. ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای ئێران، ساڵی ڕابردوو ئێرانی جێهێشتووه‌و دوای ساڵێك مانه‌وه له‌عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو گه‌یشتووه‌ته فه‌ڕه‌نسا‌و داوای مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت به‌هزاد مه‌عسومی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی حكومه‌تی ئێرانی‌دا هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت ئێران زۆری هه‌وڵیداوه حكومه‌تی عێراقی، ته‌سلیمی ئێرانی بكاته‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئێران له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته عێراقه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرانه‌كراوه ئایا له‌یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه، یان له‌ناوچه‌كانی تری عێراق.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ئێران، كۆمه‌ڵێك زۆر له‌چالاكوانانی سیاسی‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌ت له‌ئێران هه‌ڵهاتوون‌و داوای مافی مانه‌وه‌یان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment