Sunday, December 12, 2010

له كۆنگره‌ی پارتیدا،ئوسامه‌ نوجێفی ناوی كوردستانی به‌زاردا نه‌هات

 
 

Sent to you by گریلا via Google Reader:

 
 

via (title unknown) by werash on 12/11/10

ئاماژه‌ی به‌ عێراقێكی فیدراڵی نه‌كرد‌و وتــی "عێــراقێكی یــه‌كــگرتــوو"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئۆسامه‌ نوجێفی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌ رێوه‌ره‌سمی ده‌سپێكردنی كۆنگره‌ی پارتیدا، ناوی كوردستان‌و فیدراڵی به‌زاردا نه‌هات. هه‌ولێر،ئاوێنه‌: ئۆسامه‌ نوجێفی كه‌ وتاره‌كه‌ی به‌ خوێندنه‌وه‌ ئایه‌تێكی قورئان ده‌ستپێكرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سوتاندنی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رپێچی له‌ كاری خودا ده‌كه‌ن، له‌ وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كگرتویی خاكی عێراق كرده‌وه‌‌و ناوی كوردستانی به‌هیچ جۆرێك نه‌هێنا‌و له‌بری ئه‌وه‌ "شمال"ی به‌كارهێنا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ عێراقێكی فیدراڵی نه‌كرد‌و وتی "عێراقێكی یه‌كگرتوو".


 
 

Things you can do from here:

 
 

No comments: