Sent to you by گریلا via Google Reader:
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک،بۆ پێشخستنی کلتوور و هونه‌ری کوردی،هه‌نگاوێکی گرنگی نا.
به‌و ئامانجه له ئامه‌د،یه‌که‌مین کۆنفرانسی کلتوور و هونه‌ری کوردی به‌ڕێوه چوو.
کۆنفرانسه‌که دوێنێ ده‌ستیپێکرد،ئه‌مڕۆش به پانێل و گفتوگۆی جیاواز به‌رده‌وام بوو.
یه‌که‌مین کۆنفرانسی کلتور،هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان،نووسه‌ران و ڕؤشنبیران به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆنفرانسه‌که له ڕۆژی دووه‌میندا به پانێلی ''ڕه‌وشی ئێستای هونه‌ری کوردی - پێشکه‌وتنی هونه‌ری کۆمه‌ڵگه‌یی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا'' ده‌ستیپێکرد.
پانێله‌که له‌لایه‌ن شانۆکار '' موحسین عوسمان'' ه‌وه به‌ڕێوه‌برا.
موزیکژه‌ن 'هارون ئاتامان، ڕۆژنامه‌وان 'ته‌یب ته‌مه‌ل،هونه‌رمه‌ند دڵشاد سه‌عید،و هونه‌رمه‌ند 'نه‌جمه‌ددین غوڵامی'' وه‌کو قسه‌که‌ر به‌شداری پانێله‌که بوون.
دوای پانێله‌که،نێردراوانی که به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوون،بیروبۆچوونی خۆیان ده‌باره‌ی کلتوور و هونه‌ری کوردی ده‌خه‌نه ڕوو.
Things you can do from here:
- Subscribe to Rojhelat - دەستپێک using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment