Sent to you by گریلا via Google Reader:
ئیئتیلافی لیستە كوردستانیەكان و "گۆڕان" 6 وەزارەت وەردەگرن 
ئاژانسه کان:بە پێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق (نووری مالیكی) كابینەی حكوومەتەكەی ڕادەگەیەنێت. هاوكات سەرچاوەیەكی نزیكیش ژمارەی وەزارەتی لیستە سەرەكییەكانی ئاشكرا كردووە.
هاوپەیمانی نیشتیمانی 19 وەزارەت وەردەگرێت كە ناوخۆ و نەوت و خوێندنی باڵای تێدایە
سایتی "بی بی سی" لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و ئاگادار لە گفتوگۆ سیاسیەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بڵاوی كردووەتەوە به‌پێی رێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌بارەی دروستكردنی كابینەی حكوومه‌تی نوێ‌دا لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی 19 وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، كە وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و نه‌وت و پلاندانان و كاره‌با و خوێندنی باڵا و كار و وه‌رزش و لاوانـی تێدایە .
"ئەلعێراقیە" 9 وەزارەتی بەردەكەوێت لەگەڵ جێگری سەرۆككۆمار
هەر بە پێی سەرچاوەكە لیستی "ئه‌لعیراقییه"ـیش 9 وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت كە وەزارەتەكانی به‌رگری و دارایی و رۆشنبیری و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و پیشه‌سازی تێدایە.
هاوكات ڕێككەوتنیش كراوە كە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆككۆمار بۆ ئەم لیستە دەبێت و (تارق ئەلهاشمی) بۆ كاندید كراوە.
ئیئتیلافی لیستە كوردستانیەكان و "گۆڕان" 6 وەزارەت وەردەگرن
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوە نزیكە "ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان 5 وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت له‌نێویاندا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و نیشتەجێكردن و وەزارەتی دەرەوەی تێدایە. كە بۆ ئەم وەزارەتەی دواییان (هۆشیار زێباری) كاندید كراوە و لە پۆستەكەی خۆیدا دەمێنێتەوە.
هاوكات لیستی "گۆڕان"ـیش وەزارەتێكی پێ دەدرێت.
سەرۆككوەزیرانیش 5 جێگری دەبێت
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە لە كابینەی نوێ‌دا سەرۆكوەزیران 5 جێگری دەبێت، كە هەریەكە لە (د.رۆژ نوری شاوه‌یس) له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و (رافیع ئه‌لعیساوی) له لیستی ئه‌لعیراقییه له پۆسته‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه و جێگری سێیه‌میش (حسێن شه‌هرستانی) وەزیری پێشووی نەوتی بۆ كاندیكراوه و جێگری چواره‌میش به‌ها ئه‌عره‌جی و پێنجه‌میش كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌سیحی یاخود توركمانی ده‌بێت.
بە پێی دەستوور (نووری مالیكی) یەك مانگی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی كابینەی حكوومەتەكەی ڕابگەیەنێت و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی. بەو پێیەیشی لە 25ـی مانگی تشرینی دووەمدا (مالیكی) لەلایەن سەرۆككۆماری عێراق(جەلال تاڵەبانی)ـیەوە ڕا‌سپێردرا تاكو 25ـی مانگەی لە بەردەستدایە، بەڵام بە پێی زانیارییەكان كە زۆر پێش ئەو بەروارە (مالیكی) كابینەكەی ڕادەگەیەنێت.
هه ولیرین

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment