Sent to you by گریلا via Google Reader:
عه‌مار حه‌كیم له ئێران 70 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه
ئێران ساڵانه 100 تا 200 ملیۆن دۆلار پاره‌ی داوه‌ته چه‌ند پارتێكی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش پشكی شێری هه‌بووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه سایتی ویكلیكس بڵاویان ده‌كاته‌وه هاتووه، له بروسكه‌یه‌كی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق "كریستۆڤه‌ر هێڵ" كه له ساڵی 2009دا ئاراسته‌ی واشنتۆنی كردوه، ئاماژه‌ی به ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوی عێراق داوه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ئێران ساڵانه 100 تا 200 ملیۆن دۆلار پاره‌ی داوه‌ته چه‌ند حزب و لایه‌نێكی سیاسی ناو عێراق.
ویكلیكس نوسیویه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كه ئێستا عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 70 ملیۆن دۆلاری له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رگرتووه.

Things you can do from here:
- Subscribe to » دوای ناڕه‌زایی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد حدكا به بۆنه‌ی دانانی وێنه‌ی كچه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌وه داوای لێبوردنی كرد using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment