Sent to you by گریلا via Google Reader:
ئه‌من نا‌ترسێم،له‌و کاته‌وه که بوومه سه‌رۆک چاوه‌ڕوانی رۆژێکی وام ده‌کرد، | ||
ـ ئه‌من نا‌ترسێم، له‌و کاته‌وه که بوومه سه‌رۆک چاوه‌ڕوانی رۆژێکی وام ده‌کرد، چوونکا سه‌رۆک دوژمنی زۆره. سه‌دام حوسێن له کاتی له‌داردرانیدا وای گوتووه به‌ڵام له تێلێگرافێکدا که باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ واشنگتنی ناردووه، ئاشكرا کراوه که سه‌رۆکی پێشووی ئێڕاق، ساته‌کانی به‌ر له له‌داردران، بێ ئیراده‌ی خۆی هه‌ڵله‌رزیوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سایتی "ویکی لیکس"دا، که رۆژنامه‌ی لۆمۆند ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌ی رۆژی 7ی ژانڤیه‌ی 2007ی لێ بڵاوکردوونه‌وه، باڵوێزی ئه‌و کاتی ئه‌مریکا له به‌غدا زاڵمای خه‌لیلزاد، تێلێگرافێکی بۆ واشنگتن ره‌وانه کردووه که تێیدا باس له دوا ساته‌کانی سه‌دام حوسێن ده‌کا که له 30ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006دا له‌دار درابوو.
به‌شێک له ده‌قی تێلێگرافه‌که به‌و جۆره‌یه: سه‌دام حوسێن، له گرتووخانه‌یه‌کی نزیک به‌غداوه، له ژووره‌که‌ی خۆیه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه و به هێلی کۆپتێر هێنراوه‌ته گرتووخانه‌یه‌کی ناو شاری به‌غدا. لێره‌وه ئێراقییه‌کان به‌رپرسیاره‌تییه‌که‌یان گرته ئه‌ستۆ. ئه‌مریکییه‌کان ئه‌و پلاتفۆڕمه‌شیان ئاماده کردبوو که سه‌دامی له‌سه‌ر له‌دار درا به‌ڵام باقیی ورده‌کارییه‌کانیان بۆ ئێراقییه‌کان به‌جێ هێشت.
له درێژه‌یدا هاتووه: "سه‌دام ماسکێکی له‌سه‌ر بوو، ده‌سته‌کانی له پشته‌وه به‌سترابوون و به‌بێ خواستی خۆی هه‌ڵده‌له‌رزی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌کانی کرانه‌وه، له‌به‌ر چاوی ئه‌و سێزده که‌سه که دادگه ده‌ستنیشانی کردبوون، تاوانه‌کانی بۆ خوێندرایه‌وه. له‌و کاته‌دا سه‌دام ناڕه‌حه‌ت بوو و وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمار بێ ده‌ستی کرد به قسه کردن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی تێلێگرافه‌که، یه‌کێک له شایه‌دحاڵانی له‌داردانه‌که له سه‌دامی پرسیوه داخوا له مردن ده‌ترسێ یان نا و سه‌دام یش گوتوویه‌تی "نا‌ترسێم، له‌و کاته‌وه بوومه سه‌رۆک چاوه‌ڕوانی رۆژێکی وام ده‌کرد، چونکا سه‌رۆک دوژمنی زۆره." |

Things you can do from here:
- Subscribe to » دوای ناڕه‌زایی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد حدكا به بۆنه‌ی دانانی وێنه‌ی كچه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌وه داوای لێبوردنی كرد using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment