Sent to you by گریلا via Google Reader:
ویکیلیکس بڵاوی کردهوه که کازم دارابی بکوژی دکتۆر سادقی شهڕهفکهندی بهنیازه خۆی بۆ ههڵبژاردنهکانی سهرۆک کۆماری خولی داهاتوو کاندید بکا.بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە لە لایان سایتی ویکیلیکس بڵاو کراوەتەوە، عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە دیداری لە گەل کازم دارابی پێی وتووە کە پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەی نێوان ٤ تا ٨ ساڵ لە لایەن ئێوەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام دەبێت تا ئەو کاتە راهێنان بکەیت و خۆت پێبگەیەنیت. بۆیە هەر لە ئێستاوە بۆ خۆئامادەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران، لە دەفتەری وەلی فەقیە پەروەردە دەکرێت.
کازم دارابی بەرپرسی ئێستای مافی مرۆڤی ئیسلامی لە فێرگەیەکی تایبەت کە محەمەد خاتمی و ئەحمەدی نژادیش تێدا دەورەیان بینیوە، بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردن و رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماتیەکان راهێنان دەکات و بڕیارە بۆ ماوەی نێوان ٤ تا ٨ ساڵ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە ببات. هەر لەو دیدارەدا خامنەیی سوپاسی دارابی کردووە کە بەرگری لە بەهاکانی ئیسلامی و نیزامی ئیسلامی کردووە و پێی وتووەکە خراپ کەوتبووە داوی پۆلیسی ئاڵمان بە هیمەتی سەربازانی ئیسلام توانیویانە بۆ وڵاتی ئیسلامی بیگەڕێننەوە.
هەر لەو بەڵگەشدا هاتووە کە کازم دارابی لە سەر راسپاردەی خامنەیی، بەرپرسیارێتی بەرزی لە نێوان ئیتڵاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتڵاعات وەرگرتووە. هەرچەندە خۆی ویستوویەتی لە وەزارەتی دەرەوەدا پۆستێکی پێ بسپێرن بەڵام بە هۆی ئەوەی کە تازەیی لە زیندانی ئاڵمان ئازاد کراوەو گەراوەتەوە ئێران داواکەی پەسەند نەکراوە. هەر بە پێی بەڵگەکانی ویکیلیکس بڕیارە کازم دارابی لە بەیتی رەهبەری بەرپرسیارێتی وەرگریت و بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بابەتانە هەموو رۆژانی هەینی و دووشەممە دارابی چاوی بە عەلی خامنەیی دەکەوێت.
*شایانی باسە لە هەڤدەی سێپتامبری ١٩٩٢ دکتۆر سادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ریستورانتی میکونوس لە ئاڵمان، لە لایهن کازم دارابی نێردراو و راسپێردراوی بەرپرسانی ئێران تیرۆر کرا و دادگای میکونوس لە بەرواری ١٠\٤\١٩٩٧ وێرای تاوانبار کردنی خامنەیی، هاشمی رەفسەنجانی(سەرۆک کۆمار)، فەلاحیان (وەزیری ئیتڵاعات) و وەلایەتی(وەزیری دەرەوە) ، کازم دارابی وەکوو بکەری سەرەکی بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم درا بەڵام لە بەرواری ١٠\١٢\٢٠٠٧ ئازاد کراو گەڕایەوە ئێران.
سه رچاوه کۆکراوه ی هه واڵ له چه ن مه ڵپه ر وهرگێراوه

Things you can do from here:
- Subscribe to » دوای ناڕهزایی فۆتۆگرافهرێكی كورد حدكا به بۆنهی دانانی وێنهی كچه پێشمهرگهیهكی كۆمهڵهوه داوای لێبوردنی كرد using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment