Sent to you by گریلا via Google Reader:
پۆلیسی به‌ریتانیا به منی راگه‌یاند که سادقی نیا هه‌وڵی تیرۆری
کۆمه‌ڵێک له نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌ناویاند منی داوه
له مــێدیــاکــان:ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس له دوایین به‌ڵگه‌نامه‌کانیدا باسی له تیرۆری عه‌لیره‌زا نووری زاده رۆژنامه‌نووسی ئێرانی دانیشتووی له‌نده‌ن کردبوو.
ویکیلیکس بڵاوی کردبۆوه که که‌سێکی راسپێردراوی ئێران له ئه‌مریکا هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌و چالاکه سیاسیه‌ی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوه.
نووری زاده ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30 / 10 / 2010 له وتوێژێکدا له گه‌ڵ (ئه‌لعه‌ره‌بیه) باسی له روداوی ئه‌م تیرۆره و چۆنیه‌تی له‌قاودانی کرد.
ئه‌و گوتی: راسپێردراوێکی ئێران به ناوی محه‌مه‌د ره‌زا سادقی نیا له‌ماوه‌ی ساڵێکدا چه‌ند جار له ئه‌مریکاوه په‌یوه‌ندی به منه‌وه گرت و دواجار له یه‌کێک له سه‌ردانه‌کانمدا بۆ ئه‌مریکا، له لۆس ئه‌نجلۆس چاوم پێی که‌وت.
گوتیشی: له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا خۆی به سوننه و کورد به من ناساند و پێمی گوت بنه‌ماڵه‌که‌ی رێزێکی زۆریان بۆ من هه‌یه.
زیاتر دوا: سادقی نیا دواتر رۆیشته ئێران و من لێم پرسی ئایا هه‌ست به مه‌ترسی ناکا. به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ڵامدا گوتی به‌نازناوی "شۆڕش" چالاکی ده‌که‌م و بۆیه‌ش ئیتڵاعات من ناناسێ.
نوری زاده هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌و بانگه‌شه‌ی کرد له دوایین سه‌ردانیدا بۆ ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانه‌وه قۆڵبه‌ست کراوه به‌ڵام له رێگه‌ی یه‌کێک له خزمه‌کانی که نزیکه له ئێران، رزگار کراوه".
به گوێره‌ی وته‌کانی نووری زاده، ساڵی 2009 له واشنگتۆن، سادقی نیا بۆ خواردنه‌وه‌یه‌ک بانگهێشتی ده‌کا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر گومانی لێده‌کا بانگهێشته‌که‌ی په‌سند نه‌کردوه و دواجار له رێگه‌ی پۆلیسی ئه‌مریکاوه زانیویه‌تی که ئه‌و که‌سه هه‌وڵی ژه‌هرخواردکردنی داوه.
له کۆتاییدا گوتی: پۆلیسی به‌ریتانیا به منی راگه‌یاند که سادقی نیا هه‌وڵی تیرۆری کۆمه‌ڵێک له نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌ناویاند منی داوه و له ئه‌مریکا قۆڵبه‌ست کراوه.
سه ر چاوه/24 کاتژمێر

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment