Sent to you by گریلا via Google Reader:
via Latest entries on: Renaissance News on 10/14/10
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی باشووری کوردستان له راگێندراوێکی تایبه‌تدا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌کانی خۆی و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که ده‌ستی که‌وتوون ئاشکرای کرد که"سید عه‌لی خامنه‌یی" رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سوپای قودس و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان به کار دێنێ بۆ تێکدانی ئاسایسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و فه‌رمانیش ده‌دا که له ئه‌گه‌ری پێویستدا کار بکرێت بۆ رێکخستنی کووده‌تا له عێراق. ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی باشووری کوردستان رایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر ئێستا 100 تا 150 که‌سی بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و به مه‌به‌ستی ئاڵۆز کردنی که‌شی ئه‌منی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ئاماده کرددوه. هه‌ر له‌و باره‌وه له نامه‌یه‌کی نهێنیی له‌قاو دراوی نووسینگه‌ی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بۆ فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامی هاتووه که خامنه‌یی، رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی داوا ده‌کات له به‌رپرسانی باڵای سوپای پاسداران که بێده‌نگ نه‌بن له هه‌مبه‌ر پرسه سیاسیه‌کانی عێراق و فه‌رمانیش ده‌درێ به باڵی سەربازیی دەرەوەى سوپای پاسداران (سوپای قودس) که رۆڵیان هەبێ لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا.له‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، که دوای دیدار و كۆبوونەوە له‌ته‌ک نوێنەرانی "ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق" و "جەهادی ئیسلامی" و "ئەنسارولئیسلام" بڕیار دراوە ئەندامانی سوپای قودس لە عێراق تا کاتی دەسپێكردنی هەڵبژاردنەكان هیچ جۆرە چالاكییەك ئه‌نجام نه‌ده‌ن که ببێته هۆی ئاشکرا بوونیان و داواش کراوه که ئەركی راپەڕاندنی كاروبارەكان بەدەست و پێوەندەكانی تریاشیان بسپێرن. له‌و نامه‌یه‌دا داوا کراوه که سوپای قودس پیلانی كودەتای بەدەستەوە بێ و هەركات ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەپێچەوانەی "بەرژەوەندییەكانی ئیسلام" بوو، ئەو كات بەشێوەیەكی چالاك و بەرچاو دەست بەكار بێت.
Things you can do from here:
- Subscribe to Latest entries on: Renaissance News using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment