Sent to you by گریلا via Google Reader:
سمایل شه‌ره‌فی:هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری سیستمی دژه زانستی کۆماری ئیسلامی له ئێران، زانکۆکانی وڵات بوون به سه‌نگه‌ری
خۆڕاگری و خوێندکارانی هوشیاری کۆمه‌ڵگا هه‌ر له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه،
پشت له ده‌سه‌ڵات و روو له ئامانجه دێموکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی ئیران، که‌وتنه دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌م سیستمه کۆنه‌په‌ره‌ست و دواکه‌وتووه.
داخستنی زانکۆکان و پاشان پاکسازییان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تازه به ده‌سڵات گه‌یشتووی رێژیمه‌وه له ساڵی 59 ی هه‌تاوی که به "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی" ناوی ده‌رکرد، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئیدیعایه که زانکۆکانی وڵات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌نگه‌ری خه‌بات دژ به کۆنه‌په‌ره‌ستی بوون.به‌م پێشه‌کییه کورته‌وه نامانهه‌وێ باس له بزووتنه‌وه‌ی سی ساڵی رابردووی خوێندکاری دژ به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و قۆناغه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ کورته ئاوڕێک له رۆڵی خوێندکاران له یه‌ک ساڵ و نیوی رابروو و هه‌روه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ خوێندکاران له یه‌ک مانگی رابردوو دا بده‌ینه‌وه.دوای به‌تاڵان بردنی ده‌نگی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری که خوێندکاران به هیوای رزگار بوون له ده‌ست قۆڵی پاوانخوازو کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی وڵات به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کرد، خوێندکاران له بیچم گرتنی حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییه‌کان دا رۆڵێکی به‌رچاویان گێرا. له زانکۆکانه‌وه درووشمه تاکتیکیه‌کانی رۆژ دژ به لایه‌نی کوده‌تاچی بۆ نێو مه‌یدانی به‌ربه‌رینی ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک ده‌گوازرانه‌وه. خوێنکاران ئازایانه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی داسه‌پاو، له سه‌رووی هه‌موانه‌وه، ئه‌حمه‌دینژادیان له زانکۆکان راوده‌نا. له ئاستی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی تایبه‌ت به ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و ناردنیان بۆ کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن، خوێنکاران توانیان هێمایه‌کی چالاک و زیندوو به فه‌زای ناوخۆ ببه‌خشن و به ئیمکاناتێکی زۆر که‌م و سه‌ره‌تاییه‌وه توانیان هات و هاوارو پڕپاگه‌نده‌کانی ده‌نگ و ره‌نگی رێژیم خونساو پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه. به گشتی خوێندکارانی له خه‌باتی یه‌کساڵی رابردووی خه‌ڵکی ئێران دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد دا رۆڵی به‌رچاو و له زۆر قۆناغدا سه‌رکییان هه‌بوو.
له به‌رانبه‌ردا ده‌زگاو ناوه‌نده‌ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیم به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به تێگه‌یشتن له رۆڵی خوێندکاران، به‌و په‌ری دڕنده‌ییه‌وه ده‌ستیان دایه گرتن و ئه‌شکه‌نجه و ته‌جاوزو له کۆتایی دا کۆشتنی خوێندکاران. رۆژانه به ده‌یان که‌سیان له خوێنکارانی زانکۆ جۆراوجۆره‌کانی وڵات راپێچی گرتووخانه‌کان ده‌کرد. به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه قورسترین ئه‌شکه‌نجه‌کانیان له سه‌ر خوێندکاران به تاقی ده‌کرده‌وه‌و ره‌فتاری نامرۆڤانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌دان. سووکایه‌تی و ته‌جاوزبه چه‌ندین خوێندکاری ئازادیخواز له زیندانی که‌هریزه‌ک که ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیش نه‌یانتوانی حاشای لێبکه‌ن، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئیدیعایانه‌ن. هه‌ر له یه‌ک ساڵی رابردوودا به ده‌یان خوێندکاری کوڕوکچ له شه‌قامه‌کان و نێو به‌ندیخانه‌کاندا گیانیان لێ ئه‌ستێندرا که ده‌کرێ له نێویان دا ئاماژه به "ندا ئاغا سوڵتان" و "کیانووش ئاسا" بکه‌ین.
سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌مانه، به تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌ی دوژمنکارانه‌ی وجودیی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ناوه‌نده زانستییه‌کان و هه‌روه‌ها به تێگه‌یشتن له هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم له خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و خوێندکارانی گۆڕانخوازی وڵات، بارودۆخی خوێندکاران له ساڵی نوێی خوێندن دا پێشبینی کراو بوو. به‌لای زۆر که‌سه‌وه روون بوو که ده‌وڵه‌تی به زۆر داسه‌پاوی ئه‌حمه‌دینژاد ناتوانێ بیر له تۆڵه له خویندکارانی هوشیارو گۆڕانخوازی وڵات نه‌کاته‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی له یه‌ک مانگی رابردوو دا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ باروودۆخی خوێندکاران له زانکۆکان دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، فه‌زای زانکۆکانی وڵات تا راده‌یه‌کی به‌رچاو فه‌زایه‌کی ئه‌منییه‌تی به سه‌ریان دا زاڵه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه هه‌ر ئێستا زیاتر له 70 که‌س له خوێنکارانی چالاک و هه‌ڵسووڕی سه‌ر به چه‌ند زانکۆی تاران و شاره‌گه‌وره‌کانی دیکه له زیندانه‌کانی رێژیم دان و حوکمی قورس و گرانیان به سه‌ردا سه‌پاوه، رۆژانه به ده‌یان خوێندکار له لایه‌ن کۆمیته‌کانی ئینزباتییه‌وه بانگ ده‌کرێن و لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ و گومانیان ده‌خرێته سه‌ر. له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا و ته‌نیا له زانکۆی "ئه‌میرکه‌بیر"، 27 خوێندکار بۆ کۆمیته‌ی ئینزباتی بانگ کراون و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن له زانکۆیان لێکراوه. به‌رپرسی به زۆرداسه‌پاوی زانکۆی "پۆلی تکنیک"،عه‌لیره‌زا ره‌هایی، به درووست کردنی هێندێک به‌ربه‌ستی نایاسایی پێش به ته‌واو بوونی خوێنکارانی چالاکی ئه‌م زانکۆیه له خوێندن ده‌گرێ و مه‌دره‌که‌کانیان پێ ناده‌نه‌وه.
فشاری کاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆ سه‌ر زانکۆ‌و خوێندکاران ته‌نیا له‌م نمونانه‌دا کورت نابێته‌وه: هه‌ر به دوای کرانه‌وه‌ی زانکۆکان له ساڵی نوێی خوێندن دا، سه‌ره‌ڕای داخستنی رێکخراوه سه‌ربه‌خۆو نیوه سه‌ربه‌خۆ سنفییه‌کانی خوێندکاران و بێبه‌شکردنی چه‌ندین چالاکی خوێندکاریی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێسا ریکخراوه‌یه‌کانی زانکۆ، ستاده‌کانی به‌سیج له نێو زانکۆکان دا ده‌ستیان به‌کار کردۆته‌و هه‌روه‌ها له ماوی یه‌ک مانگی رابردوودا به‌ده‌یان کچه خوێندکار به بیانووی پێشێل کردنی حیجاب هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن له زانکۆیان لێ کراوه.
به وردبوونه‌وه له فشاری کاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆسه‌ر خوێنکاران و خستنه ژێر چاوه‌دێری زانکۆکان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌کانی وه‌ک به‌سێج، حه‌راسه‌ت و هتد…. و له هه‌مووی گرینگتر دژایه‌تی به ئاشکرای رێبه‌ری نیزام له گه‌ڵ زانسته مرۆییه‌کان و به‌ندکردنی رووما ناسراوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی، وێده‌چی ئینقلابێکی فه‌رهه‌نگیی دیکه به‌رێوه بێت.

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment