روژهه لات نیوز نیز آ÷دیت نمی شود ؟
آژانس خبری - تحلیلی سنه نیوز - آژانس خبري - تحليلي « ديولان نيوز ...
امیدوارم مشکلی برای مدیرانشون پیش نیومده باشه؟
Sent to you by گریلا via Google Reader:
حسن ئه‌یوب زاده:دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به هاورده‌ی حیزبی توده داده‌نێت
"ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران داوای له د. قاسملوو کردبوو که
دیموکڕاسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان بکاته ئامانجی ستراتیژی حیزب"
لناوه‌ندی هه‌واڵ به یان<ه وتارێکی مێژویی دا "حسن ئه‌یوب زاده" راده‌گه‌یه‌نێ که: "مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه نییه که تا ئێستا له لایان چه‌ند که‌سێکی ناشاره‌زاوه نووسراوه".
ئه‌یوب زاده له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که حیزبی دیموکرات، حیزبێکی جیا له ژ. ک نه‌بووه و هیچ رۆژێکی دامه‌زرانی تایبه‌ت به خۆی نیه. " حدک جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه… ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانیش یه‌ک رۆژه. ئه‌و که‌سانه‌ی که باسیان له دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو حیزبێکی جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف کردبێ، ئه‌و واقعییه‌ته‌یان له به‌رچاو نه‌گرتووه. هیچ به‌یانییه‌یه‌ک بۆ دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نه له لایان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه و نه هیچ گروپ و تاقمێکی دیکه به ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان حیزبێکیان دامه‌زراندووه".
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌داکه "حسن ئه‌یوب زاده"، له ژێر سه‌ردێڕی(( به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌زویریی له په‌نای 92 ژماره‌ی "رۆژنامه‌ی کوردستان"ی سه‌رده‌می کۆمار؟!)) بڵاوی کردۆته‌وه، نووسه‌ر باس له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌کات که تا ئێستا به به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ناوسراوه.
ناوبراو له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه راست نییه و "ته‌زویر"ه.
حسن ئه‌یوب زاده، له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دروشمی 50ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران به هاورده‌ی حیزبی توده داده‌نێت و له قه‌ولی که‌ریم حیسامی یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که: "ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران داوای له د. قاسملوو کردبوو که دیموکڕاسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان بکاته ئامانجی ستراتیژی حیزب".
ئه‌یوب زاده له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕوات و تێزه سه‌ره‌کییه‌کانی کاریزمای دیموکڕاته‌کان د.عبدالرحمن قاسملوو، له‌مه‌ڕ دامه‌زرانی حیزبی دیموکرات به "چالش" ده‌کێشی که له "په‌ڕاوێزی لاپه‌ڕه‌ی 35 کتێبی‌چل ساڵ خه‌باتدا راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی به به‌رنامه‌ی حدک ناوبردووه و نووسیبووی که: "به‌رنامه‌که به کوردی ده‌ست نه‌که‌وت بۆیه له ده‌قی فارسی وه‌رگیراوه". ئه‌یوب زاده به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێزه‌وه ده‌ڵێ: "د. قاسملوو ناوه‌رۆکی ئه‌و به ناو راگه‌یه‌ندراوه ساخته‌یه‌ی فیرقه‌ی که له کتێبه‌که‌یدا به به‌رنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دانابوو، کرده خه‌تی سیاسیی حیزبی دیموکرات ". ئه‌یوب زاده ده‌ڵێ: " ئه‌و خه‌ته که دوای رووخانی کۆماری کوردستان به سه‌دان هه‌زار قوربانیی بۆ دراوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاورده‌ی حیزبی توودی ئێران بووه".
هاوکات نووسه‌ر ئه‌و خه‌ته ره‌ت ده‌کاته‌وه و زۆر به توندی خودموختاری دروشمی 50 ساڵه‌ی حیزبی دیموکرات وه‌به‌ر گۆپاڵی ره‌خنه ده‌دات و ده‌ڵێ: " به باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌و وتاره، خودموختاری به مانای گرێدراوی به ناوه‌نده‌وه. بێ به‌شکردنی کورده له مافی دیاری کردنی چاره‌نووس. به مانای قه‌بوڵکردنی هه‌ر نیزامێکی سه‌ره‌ڕۆ و فاشیست و داگیرکه‌ره له ناوه‌ند. دانی ماڵیاتی ناره‌وا و خه‌رجی شه‌ڕ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده به خه‌رجی کورد. گه‌شه‌دانه به زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا. خودموختاری به مانای قه‌بوڵکردنی دابڕاویی ئه‌به‌دیی به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستانه و مانه‌وه‌یانه له ژێر ده‌ستی داگیر که‌راندا. دانی مافی قانوونی به ده‌سه‌ڵاتداره بۆ کوشتن و به‌ند کردنی کورد و وێرانکردنی شار و گوندی کوردستان و تاڵان و بڕۆی سامانه‌که‌یه‌تی".
ئه‌گه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ری بابه‌ت، به درو‌ست ده‌رچێت و پێچه‌وانه‌که‌ی نه‌سه‌لمێندرێت، ئه‌وه، هه‌موو ئه‌و مێژونوسی و تێز و سیاسه‌تانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و "به‌ڵگه‌نامه‌یه" وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زران و ئامانجه‌کانی حیزبی دیموکرات دانراون، له‌ق ده‌بن و ده‌چنه ژێر پرسیاره‌وه. له ئێستاوه روون نییه که ئایا دێموکراته‌کان، به هه‌ڵچوون و ده‌مارگرژی ده‌چنه شه‌ڕی نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، یان چه‌کی لۆژیک و ده‌مه‌ته‌قێی شارستانیانه به کار دێنن؟
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و وتاره ئێره کلیک بکه و پاشان بۆ به‌شداری له درو‌ست کردنی رای گشتی، بۆچوونی خۆت بنووسه.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت. روژهه‌ڵات بۆکان

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment