Sent to you by گریلا via Google Reader:
فشاری ڕژیم لە سەر خەڵکی ئاسایی شاری سنه بەردەوامە
وێراش نیوز> مه ڵپه ری کۆ مه له ی نافی مروف ک بڵاوی کردوه وه که هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە تەقەی هەواییان لە خەڵک کردووە و لە نێوان خەڵک و ئەو هێزانە دا شەڕ و ئاڵۆزی هاتووەتە ئاراوە.
کورتە راپۆڕتێک لەو پەیوەندیە دا:
کاتژمێری ١٣ ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه ، ڕیکەوتی ٩ ی بەفرانبار ، له مەیدانی گازی شاری سنه ، هێزەکانی بەکرێگیراوی حکومەتی ئیرانی ، هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیەک و دەیانهەوێت دەستگیری بکەن. بەڵام خەڵکی شاری سنە لەو شوینە دەس بە جێ دەکەونە فریای ئەو کەسە و ئەو جەوانە کوردە کە ناسنامەکەی نازاندرێت کێ بووە لە دەستی هێزەکانی دەوڵەت و بەکرێگیراوانیان ڕزگار دەکەن.
دوابەدوای ئەو بەرەنگاریەی خەڵک، هێزەکانی تووڕەی ڕژیم دەست دەکەن بە تەقە کردن و لە ئەنجام دا جەوانێکی ١٢ سالەی خەڵکی شارەکە گوللەی یەکێک لە بەکرێگیراوانی بەر دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت. خەڵکی تووڕەی شاری سنە بە دیتنی ئەو دیمەنە تووڕەییان چەند قات زۆرتر دەبێت و هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی دەوڵەت و لە ئەنجام دا یەکێک لە بەکرێگیراوانی دەوڵەت بە پاشناوی سلێمانی لە لایەن خەڵکەوە چەک دەکرێت و تفەنگەکەی لێ دەستێنن. هاوکات ئەم جەوانە کوردە کە بە سەختی بریندار بووە لە لایەن چەند کەسەوە بە ماشێن لەو شوێنە دوور دەخرێتەوە.
جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژ بەر لە بڕیاڕی جێ بە جێ کردنی حوکمی حەبیبوڵڵا لەتیفی تا ئێستا رەوشی شاری سنە نائاساییە و هێزەکانی ئیتلاعات و ئینتیزامی بەردەوام لە هەوڵی گرتن و دەسبەسەر کردنی جەوانانی کورد دان و فشاریان لە سەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی و تەنانەت خەڵکی ئاسایی زیادتر کردووە.
وێنه له ئه نتر نێت وه رگێراوه

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment