Sent to you by گریلا via Google Reader:
via Latest entries on: Renaissance News on 10/7/10
"سازمانی موجاهدینی ئینقلابی ئیسلامی" له راگێندراوێکدا ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به " پێوه‌ندی له‌ته‌ک بێگانه" تاوانبار و ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هابادیش به "گوماناوی" وه‌سف ده‌کات. ئه‌و سازمانه که له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن ره‌وتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی کۆماری ئیسلامییه‌وه مۆڵه‌تی چالاکیی لێ زه‌وت کراوه له راگێندراوه‌که‌یدا هه‌روه‌ها خوازیاری روون بوونه‌وه‌ی "لا‌یه‌نه شاردراوه‌کانی" تیرۆری دوو مامۆستای زانکۆ له ئێران بووه. له‌و راگێندراوه‌دا هاتووه" سازمان شێلگیرانه و به زووترین کات خوازیاری ناساندن و سزادانی بکوژانی دوو مامۆستای زانکۆ و بکه‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباده" "سازمانی موجاهدینی ئینقلابی ئیسلامی" له درێژه‌ی راگێندراوه‌که‌یدا ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد به " گوماناوی" وه‌سف ده‌کات و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ" بێ گومان بێ ده‌نگیی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتی له هه‌مبه‌ر ئه‌و چه‌شنه رووداوه خه‌م هێنه‌ر و گوماناوییانه نه‌ک له بیری کۆمه‌ڵگه‌ی ناباته‌وه به‌ڵکوو پرسیارێکی‌تر له ته‌نیشت پرسیاری چۆنیه‌تیی تیرۆر کرانی دوکتور"مه‌سعوود عه‌لیموحه‌ممه‌دی" ، "سه‌ید عه‌لی مووسه‌وی" و ... ده‌کاته‌وه."
Things you can do from here:
- Subscribe to Latest entries on: Renaissance News using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment