Sent to you by گریلا via Google Reader:
via Latest entries on: Renaissance News on 10/9/10
دوێنێ رۆژی هه‌ینی(8ی ئوکتۆبر/16ی ره‌زبه‌ر) به بۆنه‌یرۆژی مامۆستا له گه‌وره‌شاری"دیاربه‌کر" له رێوڕه‌سمێکدا یادی مامۆستای له سێداره‌دراوی کورد"فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" و هاوڕێیانی به‌رز راگیرا. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که له لایه‌ن سه‌ندیکای په‌روه‌رده وناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی"چاندی جگه‌رخوێن"ه‌وه به‌ڕێوه چوو "عوسمان بایده‌میر"شاره‌داری دیاربه‌کر و چه‌ند شاره‌دارێکیتری شاره‌کانی باکووری کوردستان به‌شدار بوون. سه‌رۆکی سه‌ندیکای په‌روه‌رده له‌و رێوره‌سمه‌دا وێڕای به‌رز راگرتنی یادی مامۆستای له سێداره‌دراوی کورد "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" و هاوڕێیانی وتی:" ئاستی په‌روه‌رده‌ی هه‌ر وڵاتێک نیشانده‌ری دۆخی دوواڕۆژی ئه‌و وڵاته‌یه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش،به‌داخه‌وه هێشتا له لایه‌ن زۆر وڵاته‌وه مامۆستایان که ئه‌ندازیاری پاشه ڕۆژن له به‌ر بۆچوونی جیاواز له‌سێداره ده‌درێن" عوسمان بایده‌میر شاره‌داری دیاربه‌کریش وێڕای ده‌ربڕینی سپاس و پێزانینی خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و رێوڕه‌سمه جه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر پێویستیی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد. له درێژه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا و نامه‌ی منداڵه‌کانی" فه‌رهاد وه‌کێلی" له هاوڕێیانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و له سێداره‌دراوانی 19ی گوڵان، که بۆ باوکیان نووسیبوو نامه‌کانی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر که له زیندانه‌وه نووسیبووی خوێندرایه‌وه.
Things you can do from here:
- Subscribe to Latest entries on: Renaissance News using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment