Sent to you by گریلا via Google Reader:
via Latest entries on: Renaissance News on 9/24/10
پێنج به‌ربژێری کوردی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی سوید که له چه‌ند حیزب و رێکخراوی جیاوازدا خۆیان پاڵاوتبوو له خولی ئه‌وڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌نگی پێویستیان به ده‌ست هێنا و وه‌ک په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته پاڵێوران.به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سوید تا ئێستا پێنج پاڵێوراوی کورد توانیویانه ده‌نگی پێویست به ده‌ست بێنن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌و ژماره‌یه له خولی دوووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ره‌و زیاد بوون بچێ."شادیه حه‌یده‌ری" له‌پارتی سوسیال دیموكرات، "رۆژه هدلین" له‌سوسیال دیموكرات، "ئامینه‌ی كاكه‌باوه" له‌پارتی چه‌پ،"جه‌بار ئه‌مین" له‌پارتی ژینگه و "ئیسماعیل كامیل" له پارتی گه‌ل توانیویانه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به تاپۆ کردنی ده‌نگی پێویست کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی سوید بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن.پاڵێورانی ئه‌و رێژه کورده له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی سوید تا ئێستا بێ وێنه بووه.جێی ئاماژه‌یه که له ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سوید هیچ کوردێک له خولی ئه‌وه‌ڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌نگی پێویستی به ده‌ست نه‌هێنابوو و له خولی دووهه‌میشیدا ته‌نیا سێ کورد پاڵێوران.
Things you can do from here:
- Subscribe to Latest entries on: Renaissance News using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment