له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی پاڵاسدا، رۆژنامه‌نوس (هێمن كه‌ریم)یان
ده‌ستگیركرد، پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریكردبو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی
كۆمپانیای وشه، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینێك بۆ ئازادی
رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان.سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی (104) به
(سبه‌ی) راگه‌یاند: هێمن كه‌ریم، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر و به پێی ماده‌ی
9ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی، ئێمه‌ش وه‌كو هێزێكی جێبه‌جێكار ئه‌و
ئه‌ركه‌مان جێبه‌جێ كردوه و ئێستا ده‌ستگیركراوه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی
به‌ختیاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: پێیان راگه‌یاندین (هێمن كه‌ریم) كه سكاڵای
یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئوتێل
سلێمانی پاڵاس بینراوه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ
گه‌یشتونه‌ته ئه‌و جێگه‌یه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌مان
ده‌ستگیركرد.
No comments:
Post a Comment