Sent to you by گریلا via Google Reader:
ته مه نم 8 ساڵانه بووه كه به‌زۆر به‌پیاوێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ درابووم
PNA-کۆمه‌ڵایه‌تی: ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌عه‌ره‌بستانی سعوودیا له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌خوارێیه، كچۆڵه‌یه‌كی 8ساڵانه‌ی عه‌ره‌بستانی كه به‌زۆر به‌پیاوێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ درابوو، داوای له‌دادگا كردووه به‌هانایه‌وه بچێت و له‌و گرفته رزگاری بكات.به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "رادیۆی بی بی سی"، كچۆڵه 8ساڵانه سعوودیه‌كه گوتی:"من ئاگام له‌هیچ نه‌بووه باوكم سه‌ربه‌خۆ منی به‌پیاوێكی ناسیاری خۆی كه ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 50 ساڵه‌ه‌وه‌یه، داوه." دایكی ئه‌و بووكه 9 ساڵانه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناڕازی بووه، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌دادگا كردووه.
ماره‌كردنی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن له‌پیاوان به‌ته‌مه‌نی نادیاره‌وه له‌وڵاتانی "یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان و هیندێ وڵاتی تر باوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرس پێنه‌كردن به‌كچان و بوونی مافی ته‌ڵاق له‌ده‌ست پیاوان ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی توندتر كردووه‌ته‌وه.
له‌به‌شێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌پاڵ شه‌ریعه‌ته‌كانی ئیسلام دا ماره كردنی كچانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ نایاساییه، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری رۆحی، جیسمی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فیكری و پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه

Things you can do from here:
- Subscribe to » تورکیا گۆرِینى ده‌ستوورى ووڵاته‌كه‌ى به‌قۆناغێكى مێژوویى ناوبرد using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment