Sent to you by گریلا via Google Reader:
وه‌هابییه‌کانی ئه‌و شاره، ماوه‌یه‌که جموجۆڵێکی به‌رچاویان له‌و شاره ده‌ست پێکردووه و له شوێنه گشتییه‌کان ده‌رده‌که‌ون. ئه‌وان به تووندی دژی
بیری نه‌ته‌واییتین له وه‌ڵامی پرسیاری ئێمه دا که ئه‌وانه کاریان چییه؟ چی ده‌که‌ن؟ به‌رنامه‌یان چیه؟ ئه‌و وتی:" به توندی دژ به بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده وستنه وه و هه ر جوره نه‌رم و نیانیه‌ک(میانه ره وی)یه‌ک که له لایه‌ن مه‌لا ئاینیه‌کان بکریت و بانگه‌شه‌ی بو بکریت، ئه‌وان به توندی هه‌ڵوێست ده‌گرن
له درێژه‌دا لێمان پرسی که ناوی ره‌سمیی ئه‌وانه چییه؟ به‌رنامه و یه‌هدافیان چییه و بانگه‌شه بۆچی ده‌که‌ن؟
وتی: ئه‌وانه ژیر لقی ئه‌لقاعیده و جه‌ریانانگه‌لی رادیکالن و به ته‌واوی دژبه جه‌ریانگه لی ئازادی خوازی مافی مروفن
له بابه‌ت ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌وانه هه‌ر کوردن یان غه‌یری کوردیشیان له‌گه‌ڵه؟ و جۆری پۆشش و جل و به‌رگیان چۆنه؟
هه‌واڵنێرمان وتی: ئه‌وان جل و به رگی کوردی و بلوچی له به ر ده‌که ن؛
له به ر ئه وه ی ده چن بو زاهیدان
له وی بیرکه وه ر ده گرن
پرسیم که کار‌و چالاکیان چییه و چۆنه له ناو شاردا؟
ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئاماژه کردن به کاری توندوتیژی ئه‌و گروپه باسی ئه‌وه‌ی کرد که چه‌ند روژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاقمه مه‌رقه‌دی "شیخ سه‌فایه‌دین"یان له جوانرۆ ئاگر داوه و هه‌روه‌ها ماموستایه‌کی ئایینی میانه‌ڕه‌ویان به ناوی "مه‌لا عه‌لی باوه‌جانی" به‌ر لێدان داوه. ئه‌و مه‌لایه له مزگه‌وت باسی مافی ژن و به‌شداری کردنی ئه‌وانی له کاروباری کومه لایه‌تی کردووه. ئه‌و له درێژه دا هه‌روه‌ها وتی که هه‌ر هه‌مان گرووپ به سلاحی گه‌رم وه‌شوێن کوڕیک به ناوی "عه‌لیره‌زا شه‌فیعییه" که‌وتوون و ویستوویانه بیکوژن.
هه‌ر له درێژه‌ی په‌لامار و ده‌ستدرێژی ئه‌و گروپه‌دا و دوای ئازار و ئه‌زییه‌تی مه‌لا عه‌لی باوه‌جانی، درگا و په‌نجه‌ره‌ی شێخێ که دراوسێی ناوبراو بووه ده‌شکێنن. چه‌ندن رۆژیش پیش ئێستا کوڕیکیان به ناوی "سجادی قوبادی" داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ.
هه‌روه‌ها ئه‌وان دایک و خوشکه‌کانیان ناچار ده‌که‌ن که به ده‌مامک و رووبه‌ند بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌واڵنێرمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان به یارمه‌تیدان به بنه‌ماڵه فه‌قیره‌کان و هه‌روه‌ها به‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی داڕماون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که لایه‌نگر بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌مان باس له‌وه ده‌کات که له شاری جوانرۆ بیری نه‌ته‌وایه‌تی له ناو لاوان و تاه‌لاوانی ئه‌و شاره روو له گه‌شه‌یه و دروست کردن و مه‌یدان دان به‌و جۆره که‌سانه، به مه‌به‌ستی له‌مهپه‌ر خستنه سه‌ر گه‌شه‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و به لاڕێدا بردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه له ناو خه‌ڵک دا.
سه ر چاوه مه لپه ر به‌یانی

Things you can do from here:
- Subscribe to » تورکیا گۆرِینى ده‌ستوورى ووڵاته‌كه‌ى به‌قۆناغێكى مێژوویى ناوبرد using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment