Sent to you by گریلا via Google Reader:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان، چووار کارمه‌ندی ئیداره‌ی ژینگه پارێزی شاری سنه، که چه‌ند ڕۆژ له مه‌وبه‌ر کوژرابوون له لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسدارانه‌وه، کوژراون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان، دووای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌واڵی کوژرانی 4 کارمه‌ندی ئیداره‌ی ژینگه پارێزی شاری سنه بڵاو بووه‌وه، ڕاگه‌یاندنه حکوومه‌تیه‌کانی ئێران، ڕایانگه‌یاند که ئه‌و که‌سانه له لایه‌ن هێزه‌کانی دژ به ئێران و به پیلانی هێزه ڕۆژئاوایه‌کان کوژراون. که‌چی ئاشکرا بووه ئه‌و 4 که‌سه له لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسدارانه‌وه کوژراون.
دووابه‌دووای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگرگرتنی دارستانه‌کانی گوندی" کانی بوچکه‌له" هێزه‌کانی سپای پاسداران به بیانوی دانانی بۆسه بۆ گوایه به داوخستنی هێزه‌کانی دژبه‌ری ئێران که گوایه ئه‌وانه سه‌رچاوه ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که بوون، ده‌چنه ئه‌و هه‌رێمه و ئه‌و 4 کارمه‌نده‌ی ژینگه پارێزی سنه ده‌کوژن.
دووای ئه‌وه‌ی پاسداران بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و که‌سانه کارمه‌ندی ئیداره‌ی ژینگه پارێزی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که زیندوو نه‌ماون و له ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، تیری خه‌ڵاس ده‌نێنن به سه‌ری ئه‌و 4 که‌سه‌وه و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ گوڕینی شێوازی کرده‌وه‌که‌یان، ماشینی ئه‌و کارمه‌ندانه فڕێ ده‌ده‌نه ناو دۆڵێکه‌وه.
شایانی باسه که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چووار کارمه‌ندی ئیداره‌ی ژینگه پارێزی شاری سنه، به ناوه‌کانی" مه‌سعود عه‌لیخانی، که‌مال حوسێن په‌ناهی، مه‌عمه‌ر مه‌رغوبی و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌کانی سپای پاسداران کوژرابوون.
Things you can do from here:
- Subscribe to Rojhelat - دەستپێک using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment