Sent to you by گریلا via Google Reader:
ویكیلیكس: دوێنێ کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی دیکه‌ی بڵاو کرده‌وه که زیاتر له 250هه‌زار به‌ڵگه بوون و ئه‌مجاره‌یان ناڕه‌زایی زۆربه‌ی وڵاتانی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا ئه‌م کاره‌ی به توندی ئیدانه کرد و رایگه‌یاندووه ئه‌مه گیانی هاوڵاتییانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ندێک له وڵاتانی دیکه‌ش گوتوویانه ئه‌م به‌ڵگانه جێگه‌ی گومانن. به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، له‌م به‌ڵگانه‌دا ئه‌مجاره‌یان به ئاشکرا باس له تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ندێک که‌سایه‌تیی سیاسی کراوه که هه‌ندێکیان له خواره‌وه ئاماژه پێده‌که‌ین.
له‌م به‌ڵگانه‌دا، "سیلڤیۆ بێرلسکۆنی" سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا وه‌ک که‌سێکی "له‌خۆ بایی که هیچ کارێکی له‌ده‌ست نایه‌ت"، ناسراوه. بێرلسکۆنیشی گوتوویه‌تی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی "مایه‌ی پێکه‌نین".
"نیکۆلا سارکوزی" سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسا، که‌سێکه "به گوێی که‌س ناکات و ژنانییه". سارکوزیش له وڵامی ئه‌م به‌ڵگانه‌دا گوتوویه‌تی، ئه‌م به‌ڵگانه "دیموکراسی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
"ئه‌نگێلا مێرکل" گه‌وره راوێژکاری ئه‌ڵمانیا، که‌سایه‌تییه‌که که "ناوێرێت بڕیاری گرینگ بدات و ناتوانێت ریسک بکات".
"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، که‌سێکی "بێ‌ئاگا و ئیسلام‌خوازه و گیرۆده‌ی کار کردنه". ئه‌ردۆغان ئه‌م به‌ڵگانه‌ی به گوماناوی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
"حامید که‌رزای" سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان که‌سایه‌تییه‌کی "لاوازی هه‌یه و تووشی مالیخولیا(ناهاوسه‌نگیی ده‌روونی) بووه".
"ڤیلادێمیر پۆتین" سه‌رۆک وه‌زیرانی روسیا، "سه‌رۆکی داروده‌سته‌یه‌که و حکومه‌تی روسیا، حکومه‌تێکی به‌فه‌رمی مافیاییه".
له‌م به‌ڵگانه‌دا، دیپلۆماتێکی ئه‌مه‌ریکایی گوتوویه‌تی که "قه‌زافی" سه‌رۆکی لیبیا، "له سه‌فه‌ره‌کانی‌دا به‌رده‌وام کچه په‌رستارێکی ئۆکراینیی باڵابه‌رز و جنسیی له‌گه‌ڵ‌دایه".
"ئه‌حمه‌د وه‌لی که‌رزای" برای حامید که‌رزای، "بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌کانه".
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگه نهێنییانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ویکی‌لیکس بڵاوی کردۆته‌وه، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه و تێیدا باسی ئه‌وه کراوه که هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی داوایان له ئه‌مه‌ریکا کردووه هێرش بکاته سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها زۆر به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش.
ئیسرائیل گوتوویه‌تی: له ئاشکرا بوونی ئه‌م به‌ڵگانه، ئه‌م وڵاته رووسپی ده‌رکه‌وتووه
په یام نیر
Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment