Saturday, November 27, 2010

عه‌لاوی: شه‌ڕێك دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ عێراق به‌رپا ده‌كه‌م

 
 

Sent to you by گریلا via Google Reader:

 
 

via هه‌واڵ on 11/25/10

سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ "ئه‌یاد عه‌لاوی" رایگه‌یاند، ئێران تاكه‌ كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر عێراق و ئێمه‌ جه‌نگ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ عێراق به‌رپاده‌كه‌ین.

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌، رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ ناڕۆشنی تێدایه‌،بۆیه‌ تاكه‌ كاریگه‌ر له‌ سه‌ر رووداوه‌كانی ناو عێراق له‌ ناو وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، ئێرانه‌.

وتیشی: ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ داوامان له‌ ئێران كردوه‌ ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ ناو كاروباری ناوخۆی عێراق، راشیگه‌یاند، جگه‌ له‌وه‌ش ئێمه‌ ئه‌و په‌یامه‌مان بۆ ناردوون كه‌ دژیان نین، به‌ڵام رێگه‌شیان ناده‌ین ده‌ستبخه‌نه‌ ناو كاروباری عێراقه‌وه‌.

ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ جه‌نگی ئێمه‌ دژی توندوتیژی و تایفیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام جه‌نێگێكی سیاسی.
سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌و جه‌نگه‌دا گه‌لی عێراق ده‌یباته‌وه‌ و ئێران ده‌یدۆڕێنێت، چونكه‌ ئیراده‌ی گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت.

 
 

Things you can do from here:

 
 

No comments: