Sent to you by گریلا via Google Reader:
via » ئـــهڵـــمانـــیا چـــاوهڕێـــی هـــێرشێـــكی ئـــهلقـــاعیـــدهیـــه by werash on 11/21/10
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كوشتنی ژنان كرد
به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه لهعێراقو جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه‌سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوان‌و په‌رله‌مانتاره‌وه به‌ڵام بنه‌بڕكردنی كارێكی سه‌خته له‌ناوچه‌یه‌ك كه شه‌ره‌ف تائێستاش به‌بنه‌مای شانازی هۆزه‌كان داده‌نرێت.رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه 12 هه‌زار ژن رووبه‌ڕووی كوشتن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه بونه‌ته‌وه له‌كوردستاندا له‌نێوان ساڵانی 1991 ـ 2007 ، به‌پێی ئاماری تۆڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی، جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه كه ئه‌و ژمارانه‌ی حكومه‌ت ده‌یخاته ڕوو زۆر كه‌من.

رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی به‌رده‌وام بوونی دیارده‌كه له‌كاتێكدایه كه یاسایه‌كی كوردی له‌ساڵی 2008 هه‌مواركرا كه تێیدا تاوانی كوشتنی ژنان وه‌كو هه‌ر تاوانێكی كوشتنی دیكه سه‌یرده‌كات، به‌ڵام تاوانه‌كان بهردهوامنو زۆبه‌یان یان ده‌شاردرێنه‌وه یان به‌خۆكوشتن داده‌نرێن.

Things you can do from here:
- Subscribe to » ئـــهڵـــمانـــیا چـــاوهڕێـــی هـــێرشێـــكی ئـــهلقـــاعیـــدهیـــه using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment