Sent to you by گریلا via Google Reader:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به ده‌رکردنی لێدوانێک؛ خوازیاری ئازادی هه‌رچی زووتری دوو چالاکی کورد" یه‌حیا قه‌وامی و سه‌عید ساعێدی" بووه، که له شه‌وی 26ی دێسامبر له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کانی ڕژیم له ماڵی باوکی خوێندکاری کورد" حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی" ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.
له لێدوانه‌که‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتووه: نزیکه‌ی 45 ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی" یه‌حیا قه‌وامی و سه‌عید ساعێدی" تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و دوو چالاکه جگه له 2 په‌یوه‌ندی کورت به ڕێگی ته‌له‌فوون تا ئیستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه نه‌گرتووه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندیک هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌وان نیگه‌رانی خانه‌واده‌کانیانی زیاتر کردووه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به سه‌رنجدان به چالاکیه‌کانی ئه‌و دوو چالاکه کورده له بواری مه‌ده‌نیدا ،داوا له کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای داد ده‌کات که زه‌مینه‌ی ئازادی ئه‌و که‌سانه هه‌ر چی زووتره فه‌راهه‌م بکات.
Things you can do from here:
- Subscribe to Rojhelat - دەستپێک using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment