Sent to you by گریلا via Google Reader:
هاوكات چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كورستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه
پاش راگرتنی حوكمی له‌سێداره‌دانی خوێندكاری به‌ندكراوی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، شه‌وی رابردوو زیاتر له 20 كه‌س له هه‌ڵسوڕانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی شاری سنه كه ژماره‌یه‌كیان كه‌سوكاری حه‌بیبوڵان ده‌ستگیركران.
ئاوێنه: به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رێكخراوو حیزب‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی كوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی خوێندكاری به‌ندكراوی كورد حه‌بیبوڵا له‌تیفی، شه‌وی رابردوو زیاتر له 20 كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی له‌شاری سنه ده‌ستگیركران كه چه‌ندین كه‌س له‌خێزانی حه‌بیبوڵا به‌رچاو ده‌كه‌ون.
هاوكات چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كورستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه شه‌وی رابردوو چه‌ندن هه‌ڵسوڕاو له‌وانه: پدرام نه‌سروڵایی، هاشم روسته‌می، زاهید مورادیان، هه‌ڵسوراوی كرێكاری ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها كه‌سانێكه وه‌ك مه‌حمود محه‌مه‌دی، سه‌عید ساعید رۆژنامه‌نوس‌و حه‌مید مه‌لك ئه‌لكلامی، سیمین چایچی شاعیر‌و نوسه‌ر، واحید مه‌جیدی، ژیان زه‌فه‌ری‌و موختار زارعی، خوێندكار ده‌ستگیركراون.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه چه‌ندین كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیبوڵا له‌تیفی لاوانه عه‌باسی له‌تیفی باوكی حه‌بیبوڵا، سێ برای حه‌بیب، سێ خوشكی، براژنی‌و زیاتر له 5 كه‌سی دیكه كه‌یه‌كێكیان ژنه‌و ئاشكرا نه‌كراون كێن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر‌و ره‌وانه‌ی شوێنی نادیاركراون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش چه‌ندین چالاكی كورد كه له هه‌ڵمه‌تی راگرتنی حوكمی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی هه‌ڵسوراوبوون، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی خوێندكار‌و هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی، نزیك به چوارساڵ له‌وه پێش له‌ناوشاری سنه ده‌ستگیركراو پاش ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆر، له‌لایه‌ن دادگاكانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان‌و "دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا" سزای له‌سێداردانی به‌سه‌ردا سه‌پا‌و بڕیاربوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سێداره بدرێت.
هه‌رله‌م په‌یوه‌نده‌دا چه‌ندین خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی له شاره‌كانی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێكخرا.
دواتر به‌هۆی زۆربوونی ناڕزاییه‌كان حوكمی له‌سێداره‌دانی ناوبراو راگیرا.

Things you can do from here:
- Subscribe to » وته‌بێژی لیستی عێراقیه:له‌ناو هاوپه‌یمانى کــوردستانیــشدا بــهعسى هه‌یــه using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment