Sent to you by گریلا via Google Reader:
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه له‌باره‌ی دوایین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه بۆ هاوڵاتی
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت، كه له‌دوایین كۆنگره‌دا گۆڕانكارییان له ستراتیژ‌و به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌یان نه‌كردووه، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌وان له‌داواكردنی مافی چاره‌نووس بۆ كورد پێداده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، مانه‌وه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددایه.
هاوڵاتی: وه‌ك له‌په‌یامێكدا راتانگه‌یاندوه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆنگره‌ی چوارده‌مینی كۆمه‌ڵه‌تان به‌ست، ئایا كۆنگره هیچ ئاڵۆگۆریكی به سه‌ر سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا هێناوه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: كۆنگره ئاڵوگۆڕێكی له ستراتیژ‌و به‌رنامه‌ی كومه‌ڵه‌دا پێكنه‌هێنا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك باسی سیاسی گرنگی تێدا هاته‌گۆڕێ، كه تاڕاده‌یه‌ك له راگه‌یاندنی كۆتاییدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و به‌مزووانه‌ش له چوارچێوه‌ی راپۆرتی سیاسی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م باسانه‌ش په‌یوه‌ندیان به هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسی ئێستای ئێران‌و كوردستان‌و رووداوه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردووی ئێرانه‌وه بوو. كاری ئه‌ساسی كۆنگره داڕشتنی سیاسه‌ت‌و تاكتیكی ده‌وره‌ی داهاتوومان بوو به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ل‌و مه‌رجه نوێیه، كه له ئێران‌دا هاتووه‌ته كایه‌وه.
هاوڵاتی: له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه، كۆنگره به‌سرودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ده‌ستی پێكرد، دیاره ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه وه‌ك رێكخراوێكی كۆمۆنیستی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه جیهان له‌به‌رژه‌وه‌ندی فكری سوسیالیستی كۆمۆنیستی له‌ئاڵۆگۆردا نییه‌و بڕوابوون به كۆمۆنیست بوون، تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ئایا مانای ئه‌وه‌ی كه جیهان له به‌رژه‌وه‌ندی فكری سۆسیالیستی دا له ئاڵوگۆڕدا نییه مانای ئه‌وه‌یه، كه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و جیهانه به‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كه تێیدا ده‌ژین رازین؟ ئه‌گه‌ر‌وانییه به‌دیل بۆ ئاڵوگۆڕ له ژیانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا چییه؟ بۆ ده‌رباز بوون له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه نیزامی سه‌رمایه‌داری بووه‌ته هۆكاری مانه‌وه‌یان، چ به‌دیلێك له لایه‌ن كام له ره‌وته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تێه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه هاتۆته گۆڕێ؟ ئایا بۆ نموونه سۆسیال دێمۆكراته‌كان رێگایه‌كی جیاواز له‌وه‌ی كه ئێستا به‌ڕێوه ده‌چێ له به‌رده‌م به‌شه‌ردا داده‌نێن؟ خۆ ده‌بینین هه‌مویان به‌رنامه‌كانی له رووی ده‌ستی باڵی راستی سه‌رمایه‌داری جیهانی كۆپی ده‌كه‌ن . ئایا ئیسلامیه‌كان به توندڕه‌و میانه‌ڕه‌ویشیانه‌وه كلیلی ده‌رگای رزگاری به‌شه‌ریان به ده‌سته‌وه‌یه؟ كۆماری ئیسلامی؟ سودان؟ ئه‌فغانستان؟ ناسیونالیسته‌كانی ناو بزوتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان هه‌یانه؟ ئایا ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیونی لیبرال له‌وڵاتانی جۆراجۆر پرۆژه‌یه‌كی جیاوازییان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری وڵاته‌كانیان، غه‌یری ئه‌وه‌ی لیبراله‌كان به كرده‌یی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسارانه روونه.هه‌روه‌ها ئایا كاتێك هاوسه‌نگی هێز له شوێنێك یا له هه‌موو جیهان له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌دا نه‌بوو ده‌بێ به‌رانبه‌ر به ئه‌مری واقع سه‌ر دانه‌وێنین یان ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین رێگا بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه بدۆزینه‌وه؟ گۆڕانكارییه‌كانی ژیانی به‌شه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه كردویانه كه ته‌سلیمی وه‌زعی مه‌وجود نه‌بون. فه‌رموو هه‌ر ئێستا بڕوانه هه‌ل‌و مه‌رجی قه‌یراناوی سیاسی‌و ئابووری وڵاتانێك وه‌كو یۆنان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، بزانه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانیان چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. سیاسه‌تێكی ئابووری كه گرتویانه‌ته به‌ر قوڵایی ژیانی چینی كرێكار‌و خه‌ڵكی هه‌ژار‌و كه‌م داهاتی كردۆته ئامانج. كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گروپی 8و گروپی 20 كه ئه‌مساڵ له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو چ رێگا چاره‌یه‌كی له به‌رده‌م قه‌یران‌و له به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێكی دژواری ژیان كه به بۆنه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌وه خولقاوه داناوه. ئه‌وه وه‌زعه‌كه‌یه له‌وڵاتانی پیشكه‌وتوو، له‌وڵاتانی دواكه‌وتوو ژیان بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك هه‌موی هه‌ر كاره‌ساته، به‌ڵایه‌ك كه سه‌رمایه‌داری خه‌ریكه به سه‌ر ژینگه‌ی ئینسانی دێنێ، نیزامی سه‌رمایه‌داری چ رێگا چاره‌یه‌كی بۆی هه‌یه؟ ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ناتوانن ئه‌و ئه‌زمه‌یه به بێ كاردانه‌وه‌ی سیاسی تێپه‌ڕ بكه‌ن‌و ئه‌و كاردانه‌وه‌یه بێگومان له ساڵحی ده‌وڵه‌ته‌كان نابێ. هه‌ل‌و مه‌رجی عه‌ینی بۆ شۆڕشی سوسیالیستی له زۆربه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئاماده‌یه. به‌ڵام هه‌ل‌و مه‌رجی زیهنی ئاماده نییه. چینی كرێكار له رووی هۆشیاری سیاسیه‌وه، له رووی رێكخستنه‌وه هێشتا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی بۆ شۆڕشی سوسیالیستی تێدا پێك نه‌هاتووه، كه‌وایه گه‌لێك ئاساییه كه ئێمه ستراتیژی سیاسی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئه‌و ئاماده‌ییه دابمه‌زرێنین.
ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مرۆی جیهان، نه‌ك هه‌ر ئێمه به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌و رێگه‌یه نابات به‌ڵكوو به پێچه‌وانه توندوتۆڵ‌تر به‌م رێبازه‌وه گرێمان ده‌دات. ئه‌وه راسته كه ئێستا هاوسه‌نگی هێز له ئاستی جیهانیدا‌و له ئاستی ناوچه‌یی ئێرانی‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ره‌وته دا نییه، به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌نگییه ده‌گۆڕێ، ده‌توانێت بگۆردرێت.
هاوڵاتی: له‌به‌شێكی تری راگه‌یاندنه‌كه‌تاندا له‌مه‌ڕ وه‌زعی ئێستا ئێران ده‌ڵێن ریفۆرم خوازه‌كانی حكومه‌تی‌و لیبڕاڵه‌كانی سكۆلار،وه‌كو هێزی زه‌خیره‌ی بورژوازی ئێران بۆ كونتڕۆڵكردنی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی رادیكاڵ له كه‌میندا ده‌بن. ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن به ترساندنی خه‌ڵك له شۆڕش له ناو توێژه‌كانی محافزه‌كاری كۆمه‌ڵگادا بۆ خۆیان هێز كۆبكه‌نه‌وه، ئایا مه‌به‌ست له‌م بۆ چوونه‌تان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه، كه ئیستا له‌ناو ئێران‌دا به‌ناوی ئیسلاحیه‌كانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه،واته ئێوه یان شۆڕشی سۆسیالیستیتان ئه‌وێت، یان به‌هیچ گۆڕانكارییه‌كی تر رازی نابن؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: پێویسته ئه‌وه بزانین ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ له دژی كۆماری ئیسلامی له ئارادایه‌و له مانگی گوڵانی ساڵی رابوردوه‌وه ده‌ستی پێكرد، ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كورت له‌ژێر كۆنترۆڵی ریفورمخوازانی ناوخۆی رژێمی ئیسلامی دا مایه‌وه‌و زۆر زوو له چوارچێوه‌ی دروشم‌و داخوازی ئه‌وان تێپه‌ڕ بوو. ئامانجی ئه‌وان چاكسازی له رژێمی ئیسلامی دایه، له‌ڕێگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێستای ئێران‌دا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ رژێمی كۆماری ئیسلامی له قه‌یران ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام ئامانجی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی رژابونه سه‌ر شه‌قام رزگاربون له ده‌ست كۆماری ئیسلامیه، ئه‌و راستیه به روونی له دروشمه‌كانی جه‌ماوه‌ردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. دوای كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوو دروشمه‌كانی جه‌ماوه‌ر رووی كرده هه‌موو ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی رژێم‌و له چوارچێوه‌ی چاوه‌ڕوانی‌و ته‌حه‌مولی ریفورمخوازه‌كان تێپه‌ڕ بوو. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابوردوودا ریفورمخوازه‌كان كه هه‌م له ژێر فشاری باڵی ده‌سه‌لاتداردا بون‌و هه‌م له رادیكاڵ بونه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌ترسان به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دابون‌و خه‌ڵكیان بۆ هیچ حه‌ره‌كه‌یه‌ك بانگه‌واز نه‌كردوه. به‌ڵام خه‌باتی جه‌ماوه‌ر له دژی كۆماری ئیسلامی له ژێر رێبه‌رایه‌تی‌و كونترۆڵی ریفورمخوازه‌كان هاتۆته ده‌رێ‌و هیشتا رێبه‌رایه‌تییه‌كی نوێشی په‌یدا نه‌كردووه. ئه‌وه خۆی مه‌یدانی ململانێكی نوێی ناو كۆمه‌ڵگای ئێرانه. ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌لومه‌رجێكی دیموكراتێك له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بێته كایه‌وه، كه تێیدا كرێكار ئازاد بێ رێكخراوی جه‌ماوه‌ری خۆی پێكبێنێ، یه‌كسانی ژن‌و پیاو دابین بێ، ئازادی راده‌ربرینی‌و رێكخراو بون‌و چالاكی سیاسی، به‌بێ هیچ شه‌رت‌و مه‌رجێك دابین بێ. ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی كه دابینبونی‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێك هه‌نگاو به هه‌نگاو كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و شۆڕشێكی سۆشیالیستی ده‌بات.
هاوڵاتی: هه‌ندێك له چاودێران لایان‌وایه ئاماژه سیاسی‌و ئابورییه‌كانی ناو ئێران‌و جیهانیش ئه‌وه‌نیشان ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سۆسیالیستی دوره، ئایا ئێوه‌وه‌ك هێزێكی سیاسی بیرتان له‌وه كردۆته‌وه یان به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه، بۆچۆنیه‌تی خه‌باتكردنی دیموكراتیانه له ئێستادا؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ئێمه كه ده‌ڵێن ستراتیژێكی سوسیالیستیمان هه‌یه، به مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێبازه‌ی كه گرتوومانه‌ته به‌ر بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له شۆڕشێكی سوسیالیستی پێویسته شێلگیرانه ده‌ست به‌رێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون‌و رێگرن له سه‌ر حه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سوشیالیسم. دیكتاتورییه‌ت‌و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات، یه‌ك له‌وانه‌یه. بۆ نموونه، به بێ دیفاع له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له كوردستان، به‌بێ هه‌وڵدان بۆ دابینبوونی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌و مافه، به بێ هه‌وڵدان بۆ پێكهاتنی هه‌ل‌و مه‌رجێكی دیموكراتیك له كۆمه‌ڵگادا، كه تێیدا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كه‌ش‌و هه‌وای ئازاد‌دا مافه‌كانی خۆیان بناسن‌و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی بۆ بكه‌ن، به‌بێ هاندان‌و رێكخستنی خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسانی‌و ده‌یان بواری دیكه، ناتوانین قسه‌یه‌ك له ستراتیژی سۆسیالیستی‌و له شۆڕشی سۆسیالیستی بكه‌ین. به بێ خه‌باتكردن بۆ پێكهاتنی هه‌ل‌و مه‌رجی دیموكراتیك ناتوانین له شۆڕشی سۆسیالیستی نزیك ببینه‌وه. كه‌وایه ئیمه خۆمان به‌تێكۆشه‌رێكی جیدی له پێناوی دابینبونی ئازادی له كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌زانین‌و لامان‌وایه لیبراڵه‌كان ئه‌گه‌رچی قسه له سه‌ر جۆرێك له دیموكراسی به‌رته‌سك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا به‌وه‌ش وه‌فادار نامێننه‌وه چونكه ده‌زانن هه‌لومه‌رجی دیموكراتێك له كۆمه‌ڵگادا ئێران به‌ره‌و شۆڕشێك ده‌بات، كه ئه‌وان ناتوانن نه ته‌حمولی بكه‌ن‌و نه كونتڕۆڵی بكه‌ن.
هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه كورد له ئێران‌دا داوای چی بكات، جیابوونه‌وه یان پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا، ئایا كۆمه‌ڵه تاچه‌نده وه‌فاداره به‌رامبه‌ر دروشمی دێرینه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسین؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ئێمه وه‌كوو هه‌میشه له‌سه‌ر دابینبوونی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێ داده‌گرین‌و لامان‌وایه پێویسته هه‌م خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی سه‌راسه‌ری ئه‌و دروشمه‌ی هه‌بێت‌و به بێ هیچ شه‌رت‌و مه‌رجێك له ریزه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌دا بسه‌لمێندرێت‌و هه‌م له كوردستان خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی بۆ بكه‌وێته رێ. دوای ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه هیچ ناڕونییه‌ك نه‌ما، ئێمه لامان‌وایه مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا به‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستانه. به‌ڵام ته‌نیا به‌جێكه‌وتنی خه‌بات بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسه، به ته‌ئكید له سه‌ر مافی جیابونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وجار ده‌توانین قسه له یه‌كگرتوویی دڵخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ باقی شوێنه‌كانی ئێران بكه‌ین.
هاوڵاتی: تاچه‌نده بڕوات به‌وه‌هه‌یه كێشه‌كانی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا بگاته راده‌ی په‌لاماردانی سه‌ربازی؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ئه‌گه‌ری لێدانی سه‌ربازی له كۆماری ئیسلامی ناكرێت به ته‌واوی ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو نیشانه‌كان‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی واقع بینانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، كه‌وه‌ها ئه‌گه‌رێك نزیك نییه. ئه‌وه راسته كه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا رێگا ناده‌ن به ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م سیاسه‌ته له رێگای په‌لاماری سه‌ربازییه‌وه، نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكوو ئاڵۆزتریان ده‌كات. نه‌ك هه‌ر نابێت به هۆكاری رووخانی كۆماری ئیسلامی به‌ڵكوو ته‌مه‌نی درێژتر ده‌كاته‌وه. ئێستا ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی جیهان سیاسه‌تی ئابڵۆقه‌ی ئابوورییان له دژی كۆماری ئیسلامی گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی رژێمی ئێران ئیدیعا ده‌كه‌ن كه سزاكانی ئابووری كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له ئێستاوه كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئابڵۆقه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ده‌رده‌كه‌وێت. ژماره‌یه‌كی زۆر له بانكه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان له هه‌ر چه‌شنه ته‌عامولێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پارێزن. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی پیشه‌سازی وڵاتانی رۆژئاوا‌و به تایبه‌ت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانن، هه‌نارده‌كانیان بۆ ئێران قه‌ده‌غه كراوه. سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شه‌كانی نه‌وت‌و گازی ئێران راگیراوه. گه‌لێك كارخانه‌و كارگه یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن‌و كرێكاره‌كانی بێكار ده‌كرێن. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن، كه فشاری ئابووری ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌وان تا كاتێك بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه رژێمی ئێران بخه‌نه ژێر فشاره‌وه هه‌ر ئه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن.
سازدانی: هاوڵاتی

Things you can do from here:
- Subscribe to (title unknown) using Google Reader
- Get started using Google Reader to easily keep up with all your favorite sites
No comments:
Post a Comment